گریزمان هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بەرشەلۆنە راهێنان دەكات


ژیان: 
رۆژی یەك شەممە گریزمان دەگاتە بەرشەلۆنە و رۆژی دوو شەممە لەگەڵ یانە نوێیەكەی دەست بەراهێنان دەكات و بە میدیاكانیش دەناسێندرێت. 

رۆژنامەی سپۆرتی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رایگەیاند، ئەنتوان گریزمان، ئەستێرەی فەرەنسی بووەتە یاریزانی بەرشەلۆنە و تەنیا ئەوە ماوە یانەكە هەندێ رێوشوێنی یاسایی ئەنجام بدات بۆ ئەوەی یاریزانەكە بەفەرمی ببێتە یاریزانی خۆیان.

رۆژنامەكە ئاشكرای دەكات دوای ئەوەی گریزمان رۆژی یەك شەممە دەگاتە بەرشەلۆنە بۆ ئێوارەكەی یان بەیانی رۆژی دواتر وێنە لەپێش لۆگۆی یانەكە دەگرێت. بەیانی رۆژی دووشەممە گرێبەستەكەی واژۆ دەكات و لە نێو یاریگەی كامپ نودا  لە لایەن هاندەرانەوە پێشوازی لێدەكرێت لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدات. 

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەو یاریزانە هەمان رۆژ واتە دوو شەممە لە ئێوارەكەیدا لەگەلچ یانە نوێیەكەیدا راهێنان دەكات.