ماسكی هێلكە و شەكر


ژیان: 
هێلكە و شەكر نەك تەنها بۆ خواردن بەكار دەهێندرێت بەڵكو ئەو دوو كەرەستەیە دەتواندرێت  وەك بابەتێك بۆ جوانكاری بەكار بێت و سودەكانی بەشێوەیەكی سەرسوڕ هێنەر ببینیت. 

بەهۆی ئەوەی شەكرەكە خانە مردوەكانی دەمووچاو لادەبات و سوورانەوەی خوێن لە دەمووچاو خێراتر دەكات، وە دواتریش پێستت بە سپێنەی هیڵكەكە ئیسراحەت دەكات و پێستت ساف دەبێت. 

پێویستیەكان:

شەكر

سپێنەی هێلكە

بەكار هێنان:

1-دەم و چاو دەشۆیت و خاوێن دەكەیتەوە، بەڵام پێویستە روخسارت كەمێك شێی تەڕی هەبێت. 

2-كەمێك شەكر بهێنە لە دەمووچاوتی بدە بەڵام نابێت رێژەی رێژەی شەكرەكە زۆر بێت. 

3-شەكرەكە بەدەمووچاوت بیهێنەو بیبە هەر وەك ئەوەی چۆن سابوون یان كرێم بەكار دەهێنیت. 

4-سپێنەی هێلكەكە بهێنە دەمووچاوت پێ چەوركە.

5-كاتێك كە وشك بۆوە ئەوە دەتوانیت خاوێنی بكەیتەوە.