ئیسرائیل پڕۆژەیەكی كۆنی خۆی بۆ ناوچەكە نوێ دەكاتەوە


ژیان: سەنگەر سەید قادر
سعودیە  ئەمڕۆ بۆ یەكەمین جار ودوای ٧١ ساڵ لە دامەزراندی ئیسرائیل بە فەرمی  ئاسمانی خۆی بە ڕووی فڕۆكە ئیسرائیلیەكاندا كردەوە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی جیرۆلیزمی ئیسرائیل نەخشەی هێڵی شەمەندەفەری تەلئەبیب. - قودس حیجاز ( مەككە و مەدینە) تەواو بووە، لە چوارچێوەی پرۆژەی ئابوری نیۆمی سعودیەدا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەری  قودس - حیجاز

 پرۆژەی هێڵی شەمەندە فەری قودس حیجاز دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانیەكان. و ساڵی ١٩٠٠ لەسەردەمی سوڵتان عەبدولحمیدی دووەمدا دەستی پێكرد و لە ساڵی ١٩٠٨ تەواو بوو و كە  هێڵی شەمەندە فەرەكە لە شارەكانی یافا و عكا و قودسەوە دەستی پێدەكرد تا مەككە و مەدینە.

ئەم هێڵی شەمەندەفەرە درێژیەكەی ١٣٥٠ كیلۆمەتر بوو بە تێچووی ٣.٥ ملیۆن لیرەی توركی بنیات نرا، بە گەورەترین پرۆژەی ئابوری عوسمانیەكان دادەنرێت و وڵاتانی ئیسرائیلی ئێستا و فەلەستین و لوبنان و ئەردەن و سوریا و سعودیە و توركیای پێكەوە دەبەستەوە، بەڵام ئەم هێڵە لە كاتی شۆڕشی وڵاتانی عەڕەبیدا لەسەردەمی جەنگی جیهانی یەكەمدا تێكدرا و هێڵی دووەمیش لە سەردەمی شەڕی عەرەب ئیسرائیلدا لە ١٩٤٨ تێكدرا.

پرۆژەكەی ئێستا چۆنە لە كوێوە دەست پێدەكات؟

بنیاتنانەوەی هێڵی شەمەندەفەری حیجاز خەونێكی ئیسرائیلیە بۆ یەكەمینجار ساڵی ١٩٩١  شەمعۆن پێرێز، سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی ئیسرائیل، لە كۆنگرەی ئاشتی مەدریدا خستیەڕوو وەك هەوڵێك بۆ بەستنەوەی ئیسرائیل بە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیەوە.

 پرۆژەكە لەساڵی ٢٠١٦ یسرائیل كاتزی  وەزیری هاتوچۆی ئەوكاتی ئیسرائیل كە ئێستا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلە وسیاسیەكی توندڕەوە بە شێوەیەكی چڕوپڕ كاری لەسەر ئەنجامدانی پرۆژەكە كرد و توانی سعودیەكان ڕازی بكات و هێڵی شەمەندەفەری تەلئەبیب مەككە و مەدینە بوو بەشێك لەپرۆژەی ستراتیژی نیۆمی سعودیە.

لە دوای دەستپێكردنی پرۆژەی ڕێكەوتنی سەدەوە ئەم پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەرە گرنگیەكی زۆری پێ دەدرێت، چونكە تاكە ڕێگایە بتوانێت ئیسرائیل بە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیەوە ببەستێتەوە و هۆكارێكیشە بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندیە سیاسی و ئابوری و بازرگانیەكانیان.

بەڵام  بۆ ئیسرائیلیەكان پرۆژەكە گرنگیەكی زۆر زیاترە لە ڕوانگەی ستراتیژیەوە چونكە هەنگاوی یەكەم و دەستپێك دەبێت بۆ بەدیهێنانی خەونی دەوڵەتی ئیسرائیلی گەورە كە ناوچە و وڵاتانی نێوان ڕوباری فورات و نیل سنورەكەیەتی.

ڕەنگە بەلای زۆرینەمانەوە بنیاتنانی دەوڵەتێكی لەو شێوە بۆ ئیسرائیل خەیاڵ  و خەون بێت، بەڵام جولەكەكان (هرتزلی) بەوەناسراون هەمیشە خەونەكانیان كردوە بە ڕاستی بەپلان و ستراتیژ و ئارامگرتن، بۆنمونە دوای ٣١ساڵ لە وەعدی بەلفۆر ئیسرائیلیان دامەزراند و دوای  ٧٠ساڵ قودسیان. گێڕایەوە بۆ سەر ئیسرائیل، ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە بە دیهێنانی ئامانجە گرنگ نیە چۆن و بۆچی و كێ بە دیدەهینێت، نەوە دوای نەوە لە پیناو ئامانجەكانیاندا تێدەكۆشن.