كارمەندانی كەرتی تایبەت دەتوانن بڕی 10 ملیۆن بە سولفە وەربگرن


ژیان: 
بانكی رافیدەین بڕیاریدا بە بڕی 10 ملیۆن دینار تایبەت بە كارمەندانی كەرتی تایبەت و موچەخۆرانی دەولچەت دابین بكات و بۆ ئەوەش چەند رێنماییەكی بڵاوكردەوە. 

بانكی‌ رافیدەین راگەیەنراوێكی‌ بڵاو كردەوە تیایدا ئاششكرای دەكات، بڕیاریداوە پێدانی‌ سلفەیەك بەبڕی‌ 10 ملیۆن دینار بەو فەرمانبەرانە دابین بكات كە لەكەرتی‌ تایبەتدا كاردەكەن و موچەی‌ مانگانەیان زیاترە لە 500هەزار دینار.

بانكەكە ئەوەشی رونكردووەتەوە كە بۆ موچەخۆرانی دەوڵەت پێدانی‌ سلفەكە پێنج ملیۆن دینارە كە موچەیان لە 500 هەزار دیناردا بێت.

سلفەكە لەماوەی‌ پێنج ساڵدا وەردەگیرێتەوە ئەو فەرمانبەرانەی لە رێكخراوەكاندا كار دەكەن دەگرێتەوە كە بەشێوەیەكی دیاری كراو ئەوانە دەگرێتەوە كە لەنەخۆشخانە و زانكۆ و چەند جۆریچكیتری كۆمپانیاكانی‌ كەرتی‌ تایبەتدا كاردەكەن. 

بۆ خوێندنەوەی رێنماییەکان بە زمانی عەرەبی کلیک لێرە بکە