چەكدارێكی داعش لەناحیەی بازیان دەستگیر كرا


ژیان: 
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، چەكدارێكی داعشیان لە ناحیەی بازین دەستگیر كردووە كە پێشتر لە ئەنباری پەیوەندی بەو ریچكخراوە كردووە و دواتر چووەتە سوریا. 

بە گوێرەی راگەیەندراوێَكی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی كە كۆپیەكی بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان) نێردراوە، ئاشكرای دەكات "لەناحیەی بازیان لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیەوە بەبڕیاری دادوەر كەسێك دەستگیر كراوە كەناوی (علی عبود عطیە الحردانیە) دانیشتوی الانبار قائم ناحیەی الرمانەیە". 

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە لەباری ئەو چەكدارە دەستگیر كراوە دەڵێت "لەساڵی ۲۰۱۵ پەیوەندی كردوە بەچەكدارانی داعشەوە لەسنوری خۆیاندا لەگەڵ چەكدارانی داعش ماوەتەوە لەدوای كۆتای هاتنی داعش دەچێتە سوریا و لەدواتردا دێتە ناو خاكی هەریەمی كودستان لەساڵی ۲۰۱۹دا ڕوو لەسنوری چەمچەماڵ و بەردەقارەمان و بازیان دەكات و لە ئێستادا ناوبراو دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی (۲)ی تیرۆر بەندە".