ریاڵ بۆ گواستنەوەی پۆگبا دەبێت 6 یاریزان بفرۆشێت


ژیان: 
ئەگەر ریاڵ مەدرید شەش یاریزانی تری نەفرۆشێت ناتوانێت پۆگبا بگوازێتەوە و بەهۆی یاسای دارایی خاوێنەوە رێگری بۆ دروست دەبێت. 

رۆژنامەی ماركای نزیك لە یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند: پۆگبا دەیەوێت لە مانچستەر یونایتد و پەیوەندی بكات بە ریال مەدریدەوە بەڵام ریاڵ ناچارە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بایی 200 ملیۆن یۆرۆ یاریزان بفرۆشێت.

بۆ ئەوەی ریاڵ بتوانێت پۆگبا بگوازێتەوە پێویستە بایی 200 ملیۆن یۆرۆ یاریزن بفرۆشێت لە ئێستاشدا یانەكە دەیەوێت هەریەكە لە (كایلۆر ناڤاس، لوكاس ڤاسكێز، ماریانۆ دیاز و خامیس رۆدریگێز) بفرۆشێت.  

رۆژنامەكە باسی ئەوەی كردووە كە ریال مەدرید 150 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی پۆگبا پێشكەشی مانچستەر یونایتد كردووە، بەڵام ئیدارەی مانچستەر ئامادە نین بە كەمتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری پۆگبا بن.