ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: بەهۆی تەكەتولەوە ئەركی مەسرور بارزانی زۆر قورسە


ژیان: 
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی بەهۆی بونی تەكەتولی حزبەكان لە ناو حكومەتی نوێدا ئەركی سەرۆكی حكومەت بە قورس دەزانێت و دەڵێت سەرۆكی حكومەت ئەركی زۆر قورسترە لە حكومەتەكانی پێشووی خۆی. 

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەتێی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند "جیاوازی ئەم كابینەیە لە گەڵ كابینەكانی پێشوتر ئەوەیە كە وەزیرەكانی زۆر لاوازن و هەیمەنەی حزبی لەڕوی تەكەتول و دەستەگەریەوە بە تەواوی دەستی گرتووە بەسەریدا و پرۆفیشنالیتی و شارەزایی رەچاو نەكراوە".

ناوبراو پێشیوایە "ئەم تێروانیە بۆ هەموو حزبەكانی بەشداربووی حكومەتە و نەك تەنها بۆ حزبێك, بۆیە ئەركی بەرێز مسرور بەرزانی زۆر قورسترە لە حكومەتەكانی پێشووی خۆی".

ئەو كە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك هیوای سەركەوتنی بۆ حكومەتەكە خواستوە و نوسیویشیەتی "ئەمە بێجگە لە جیاوازیە ناوچەگەریی هەرێم و كێشە و قەرزە كەڵەكە بووەكانی ئەم هەرێمە. هەروەها ئەو هەموو كێشانەی كە لە ناوچەكەدا بە گشتی هەن".