سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دوورخراوەتەوە

دڵشاد عومەر، بەڕێوبەری گشتی پەرورەدەی سلێمانی

ژیان: 
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دورخستنەوەی بەڕێوەبەری پەروەدەی سلێمانی لە پۆستەكەی پشتراست كردەوە و ئاشكرای دەكات كە بە بڕیاری هەریەكە لە جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری پەروەردە دوور خراوەتەوە. 

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، دورخستنەوەی بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی پشت راست كردەوە و دەڵێت "لە كۆتا ڕۆژەكانی كابینەی هەشتەمدا، جێگری سەرۆكی حكومەت فەرمانی بۆ لادانی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوبەری گشتی پەرورەدەی سلێمانی دەركردووە".

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هەواڵی دوور خستنەوەی وەزیری پەروەردە بڵاو كرایەوە بەرپرسانی پەروەردەی سلێمانی نەیاتوانی هەواڵاچەكە پشتراست بكەنەوە بەڵام كەمێك پێش ئێستا سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: وەزیری پەروردە نوسراوی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەی دورخستنەوەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی دەركردووە، ئەم بڕیارە بەشێوەیەكی نایاسایی دەركراوەو زیاتر سزایەكی سیاسیە.