هەولێر؛ لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە 11 هەزار منداڵ لەدایکبوون.

منداڵ

ژیان:

نەخۆشخانەی لەدایکبوونی پارێزگای هەولێر ئاماری شەش مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوەو، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا زیاتر لە 11 هەزار منداڵ لەدایکبوون و 90 منداڵیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی لەدایكبوونی هەولێر، لە شەش مانگی رابردوودا 11 هەزار و 444 منداڵ لەدایكبوون‌.

لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 731 منداڵیان لە رەگەزی نێر و  پێنج هەزار و 714 منداڵ لە ڕەگەزی مێن.

هاوکات، 90  منداڵیش بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستییانەوە گیانیانله‌دەستداوە.

ژماره‌ی دانیشتووانی هەرێم تا‌ كۆتایی ساڵی 2019 ده‌گاته‌ زیاتر لە شه‌ش ملیۆن کەس،  پێشبینییش دەکرێت ژمارەی لەدایکبوونی منداڵ لەمساڵدا بگاتە زیاتر لە 150 هەزار حاڵەت، ڕێژەی گەشەی دانیشتووانی هەرێمیش بەراورد بە 10 ساڵی ڕابردوو کەمیکردووە.