بەرهەمە نوێیەکەی دینا بڵاوکرایەوە

بزانن بە چ زمانێک گۆرانی دەڵێت
دینا

ژیان:

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ دینا، نوێترین بەرهەمی خۆی بە زمانی هندی بڵاوکردەوە.

گۆرانییە نوێیەکەی دینا کە بە زمانی هندیە ناوی " راب بی بانا دی جودی"یە و بەشێوەی دەنگی لە چەناڵی یوتیوبی هەڵکەوت زاهیری ئاوازدانەر بڵاوکراوەتەوە.

پێشتر ئەم خانمە هونەرمەندە جگە لە گۆرانی شاد و دوێت لەگەڵ میرا و گۆرانی نەتەوەیی، چەند بەرهەمێکی ئاینی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردووەتەوە.

دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ لە ڕێی هونەرمەندی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیرەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە.