پارێزگارە نوێیەکەی کەرکوک بناسە

ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌بار

ژیان: سۆشیال میدیا

یه‌كێتی و پارتی له‌كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوودا بۆ دانانی ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌بار بۆ پارێزگاری كه‌ركوك رێككه‌وتنیان ئیمزاكرد.

ژیاننامه‌ی ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌بار ئه‌مین:

ساڵی 1954 له‌ كه‌ركوك له‌ دایكبووه‌ خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی له‌ كه‌ركوك ته‌واوكردوه‌

ساڵی 1976 كۆلێژی ئه‌ندازیاری به‌شی بیناسازی له‌ زانكۆی سلێمانی ته‌واوكردوه‌.

ساڵی 1978 تا 1992 فه‌رمانبه‌ر بووه‌ وه‌ك ئه‌ندازیار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی سلێمانی

له‌ 1-8-1992تا 1-8-1997 بریكاری وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و نیشته‌جێكردن بووه‌ له‌ كابینه‌ی یه‌كه‌م و دووھه‌می حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان

كۆتاییەکانی ساڵی 1997 خۆی خانه‌نشین كردوه‌

له‌ ساڵی 1998 له‌ كه‌رتی تایبه‌ت كاریكردوه‌ له‌بواری ئه‌ندازیاری

له‌ ساڵی 1970 ده‌ستی به‌ نووسین كردووه‌

خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی شیعری و كتێبی ره‌خنه‌ییه‌

چه‌ندین نوسین و كتێبی ھه‌یه‌ له‌ بواری ئه‌ندازه‌ی شارو شوێن و ئاوه‌دان

یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی ئه‌ندازیارانی كوردستان له‌ ساڵی 1992

له‌ ساڵی 1992 تا 2001 جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئه‌ندازیارانی كوردستان بووه‌

ساڵی 2001 تا 2003 سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئه‌ندازیارانی كوردستان بووه‌

ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورده‌

ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی عیراقه‌

ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوكه




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە