ژیان زانیاری لەبارەی ئاگرەکەی پرۆژەی ئاوی باوەنور بڵاودەکاتەوە

تا کاتێکی نادیار ئەم ناوچەیە بێ ئاو دەبێت
ئاگرەکەی پڕۆژەی ئاوی باوەنور

ژیان: دیمەن ئیسماعیل

بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە پرۆژەی ئاوی باوەنور کەوتەوەو بەرێوەبەری ناحیەی ئاوی باوەنور رایگەیاند ئەمرۆ ئاگرەکە کەوتۆتەوە، تا کاتێکێکی نادیاریش دانیشتوانی ناحیەکە بێ ئاو دەبن.

عەزیز محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاوی باوەنور بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند "بەهۆی شۆرتی کارەباوە کێبلەکان و بۆریەکان گری گرتووە و زیانی 6 ملیۆن دیناری لێداوین، سەرجەم بۆریەکانی گەیاندنی ئاو لەبیرەکانەوە بۆ ناو حەوزی ئاوەکەش سوتاون".

ئاشکراشی دەکات، بەهۆی ئەوەی تەنیا ماتۆرەکان زەرەریان پێنەگەشتووە، تاکاتێکی نادیار دانیشتوانی ناحیەکە بێ ئاو دەبن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستاوە تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوەن و داوامان کردوە پێداویستیەکان دابین بکەن بۆ چاککردنەوەی".