لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

پاشماوەی ڕووداوەکە

ژیان:

لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سۆران_ چۆمان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندارن.

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سۆران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 08:30ی سەرلەبەیانی ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گوندی وارە کەون لەسەر ڕێگای سۆران_ چۆمان "هاملتۆن" وەەرگەڕا.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەست داوە بەناوەکانی ( محمد علی انجومەن، راید علی ) وە یەکێکیان چارەنووسی نادیارە.

دەشڵێت، دوو هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی (هەلات طاهیر رحمان، هەرێم  جواد  مصطفی )بریندارن و سەرجەمیشیان گشتیان هەولێر ـ ناحیەی دارەتوون .