ڤیداڵ: دەمەوێ لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام بم

ئارتۆرۆ ڤیدال

ژیان:

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە چیللیەکەی یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەگەڵ یانەکەیدا بەردەوام بێت، لە ئێستاشدا دەیەوێت چێژ لە پشووەکەی وەربگرێت.

رۆژنامەى مۆندۆى ئیسپانى لە زاری ئەرتورۆ ڤیدالى چیللى و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردووەتەوە، داهاتووی یانەی بەرشەلۆنە بەڕوونی دیارە، هێشتا گرێبەستەکەشم ماوەی دوو ساڵی ماوە و دەمەوێت بیر لەو پشووە بکەمەوە کە ئەم ماوەیە هەمە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە دەیەوێت لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە بەردەوام بێت، ئەگەرچی ئەمساڵ ساڵێکی سەخت بوو بۆیان و ئامانجی ئەوەیە وەرزی نوێ سەرجەم نازناوەکان لەگەڵ یانەکەی بەدەستبهێنێت.

ڤیداڵی تەمەن 32 ساڵ لە یانەی بایرن میونشنەوە بە بڕی 19 ملیۆن و گۆڕانكاری لە بۆندەكەدا بۆ ماوەی سێ وەرز پەیوەندی كرد بە ڕیزی یانە كەتەلۆنییەكەوە.