سولەیمانی: ئەمریکا هۆکاری تێکچوونی هەر ناوچەیەکە کە تێیدا بووبێت

قاسم سوله‌یمانی

ژیان:

فەرماندەی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمریکا بە تێکدانی سەقامگیری و ئارامی ئەو شوێنانە تۆمەتبار دەکات کە دەسەڵاتی پێی دەگات یان هێزەکانی بوونیان هەیە.

قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس-ی سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانی ئێران لە تویتێکدا نووسیویەتی: ئه‌مریكا خۆی سروشتی وایه‌ كه‌ نائارامی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناتوانرێت شوێنێک بدۆزریتەوە ئەمریکا چوبێتە ناوی و  ئێستا ئاسایش تێیدا بەرقەراربێت.

ئەو تویتەی قاسم سولەیمانی لەكاتێكدایە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پشتیوانی خۆی بۆ بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەربڕی لەسەر زیادکردنی سزاکانی سەر ئێران بە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر، هەروەها دوینێ بەریتانیا ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی لە رێگەی 3 بەلەمەوە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی دراوە.