پەرلەمانتارێکی کورد کۆچی دوایی کرد

دەنگیر میر مەهمەت فرات

ژیان:

دەنگیر میر مەهمەت فرات، پەرلەمانتاری پێشووی هەر یەك لە ئاكەپە و هەدەپە لە تەمەنی 76 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە كۆچی دوایی كرد.

ئاژانسەکان باس لەوە دەکەن، دەنگیر میر مەهمەت فرات ماوەی شەش هەفتەبوو لە نەخۆشخانەی بایندر چارەسەری پزیشكیی بۆ شێرپەنجەی سییەكان وەردەگرت و بەرەبەیانی رۆژی هەینی لە نەخۆشخانەیەكی ئەنقەرە كۆچی دوایی كردووە.

دەنگیر پێشتر یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بۆ سێ خول وەکو کاندیدی ئاکەپە لە ناوچەکانی (ئەدەنە، مێرسین، سەمسور) چۆتە پەرلەمانی تورکیا.

ناوبراو ساڵی 2008 دەستبەرداری پۆستەكانی لە ئاكەپە بوو، ساڵی 2014 بە تەواوەتی وازی لەو حزبە هێنا و لە هەڵبژاردنە گشتیەكانی 2015 وەك پەرلەمانتاری هەدەپە هەڵبژێردرا.