تا ئێستا زانیوتە فەیسبووک چ سوودێکی هەیە؟

تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بێ سود نیە بۆ مرۆڤ

ژیان:

وێبسایتێکی بەریتانی ئاشکرای کردووە، تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەوشێوەیەش کاریگەری نەرێنی لەسەر مرۆڤەکان بەجێناهێڵێت کە باسی لێوە دەکرێت.

وێبسایتی Medical news today بڵاویکردەوە کەتوێژینەوەی نوێ دەریخستوە بەکارھێنانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەتوانێ رێژەی توشبونی باڵغبوان بەدڵەراوکێ و نیگەرانی کەم بکاتەوە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، کە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان باری تەندروستی مێشکی کەسانی باڵغبوو باشتر دەکات لەرێی ھاوکاریکردنیان لەپاراستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.

بەپێی شیکارییەک کە لەسەر کەسانی باڵغبوو کراوە دەرکەوتووە، 63٪ی ئەوانەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاردەھێنن کەمتر توشی گرفتی تەندروستی مێشک وەک دڵەراوکێ و نیگەرانی و خەمۆکی بونەتەوە، چوونکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وایکردوە ئاسان بێت لەپەیوەندیی دا بن لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیان.