یەکێتی: ماوەی کارکردنی پارێزگاری سلێمانی کۆتایی هاتووە

یەکێتی ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ گۆڕان دەکات؟
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی

ژیان:

بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ماوه‌ی كاركردنی پارێزگاری سلێمانی كۆتایی هاتووه‌و ده‌بێت به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆڕان ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌.

جووتیار نوری، به‌رپرسی كۆمسیۆنی حكومه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی، ڕایگەیاندووە له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا گفتوگۆ له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له‌باره‌ی گۆڕانكاریكردن له‌ پۆسته‌كانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "له‌دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی په‌رله‌مان و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت، ئێستا هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك چڕكراوه‌ته‌وه‌، له‌دوای كۆتاییهاتنی دۆسێی كه‌ركوكیش، گۆڕانكارییه‌كان له‌ زۆنی سه‌وز ده‌ستپێده‌كات".

ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئەوەشی بە ماڵپەڕی ئێس ئێن ئێن وتوە، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌مانبوو، ماوه‌ی كاركردنی ئێستای پارێزگاری سلێمانی كۆتایی هاتووه‌و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌ڕێككه‌وتن گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان بكات.

وتیشی "تائێستا نازانرێت ئایا رێككه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ گۆڕان ده‌كه‌ین یان هه‌مواری رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشوو ده‌كرێته‌وه‌".