کاری ئێستای کاندیدەکەی پارێزگاری کەرکوک چیە؟

تەیب جەبار

ژیان:

ئەندام پەرلەمانێکی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەزانن ئێستا جەبار تەیب چ کارێک دەکات؟

سۆران عومەر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "ئەزانن ئێستا جەبار تەیب ئەمین کە کاندیدی قبوڵکراوی یەکێتی و پارتییە بۆ پارێزگاری کەرکوک چی دەکات؟".

دەشڵێت "لە ئێستادا لەشاری سلێمانی و تەنیشت گەراجی پاسەکانی ئازادی و ھەوارەبەرزە و لەژێر زەمینی بینایەکدا لەژێر قادرمەکاندا دوکانێکی بچوکی گرتووەو کتێبخانەیەکی داناوە بەناوی کتێبخانەی (کتێب)".

پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵی ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەی تیشک دەخاتە سەر ئەوەی "جەبار تەیب سەرەڕای ئەوەی ئەدیبێکی بەتوانایە، یەکێکە لە ھەرە خوێندەوارەکانی کورد و یەکەمجارە دڵخۆش بم بەدانانی کەسێک بۆ پۆستێک لەلایەن یەکێتی و پارتی، ئومێدەوارم سەرکەوتوو بێ خزمەتی ئەو شارە بکات و هەروەها پیرۆزبایی لێ دەکەم و دڵخۆشم بەسەرکەوتنی".

دواجار و دوای نۆ مانگ و نیو لە گفتوگۆ و دانوستان و ناکۆکی، پارتی و یەکێتى دوێنێ پێنجشەممە ڕێککەوتنی نێوانیان واژۆر کرد بۆ دانانی تەیب جەبار بۆ پارێزگاری كه‌ركوك.