تورکیا هێزی زیاتر ڕەوانەی سنوورەکانی سوریا دەکات

هێزەکانی تورکیا لەسەر سنوورەکانی سوریا

ژیان:

سوپای تورکیا هێز و کەرەستەی سەربازی نوێی ڕەوانە سنوورەکانی سوریا کرد.

ئاژانسە جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، دوێنێ پێنجشەممە سوپای تورکیا کەرەستەی سەربازیی نوێی ڕەوانەی باشووری سوریا کردووەو سەرجەمیانیشی جێگری کردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەو کەرەستە سەربازییانە پێکهاتوون لە ژمارەیەک تانک و زرێ کە لە شوێنە جیاوازەکانی تورکیاوە ڕەوانەی ئەو سەر سنوورانە کراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردووش سوپای تورکیا هێزی تایبەتی خۆی بەرەو شاری هاتای لە ناوچەکانی سەرسنووری سوریا ڕەوانە کرد و جێگیری کردن.