ئه‌مریكا بڕیاری دا سزاكانی له‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لابه‌رێت

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران

ژیان:

دوو سه‌رچاوه‌ی باوەڕپێکراو ئاشکرایان کردووە، ئه‌مریكا بڕیاری داوه‌ سزاكانی سەر  محه‌مه‌د جەواد زه‌ریفی لابه‌رێت، دیاره‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ك دەبێت كه‌ واشنتۆن له‌وانه‌یه‌ ده‌رگاكانی به‌ كراوه‌یی به‌جێ بهێڵێت به‌ڕووی دیبلۆماسیه‌تدا.

دوو سەرچاوەکە باسیان لە هۆکارێکی دیاریکراو نەکرد بۆ بڕیارەکە کە دوای دوو مانگ لە گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دێت بەهۆی هێرشەکانی سەر کەشتیە نەوت هەڵگرەکان لە کەنداو و خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی لەلایەن ئێرانەوە کە ترەمپی ناچار کرد فەرمان دەربکات بۆ لێدانی ئێران، بەڵام لە دوایین ساتەکاندا پەشیمان بوەوە لەو بڕیارە.

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا 24-6 ڕایگەیاند زەریف دەخرێتە لیستی ڕەشەوە، ئەوەش هەڵوێستێکی سەیر بوو بەوەی ئەمەریکا پێشتر ئەو جۆرە بڕیارانە ئاشکرا ناکات تاوەکو ڕێگە نەدات بەو کەسەی کە سزاکەی بەسەردا دەسەپێنرێت سەرمایەکانی بگوازێتەوە بۆ دەرەوەی سیستمی تایبەتی دادی ئەمەریکی.