ڤیدیۆ؛ مارێک دۆزرایەوە کێشی زیاتر لە 70 کیلۆگرامە

مار

ژیان:

لەیەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا، مارێکی زەبەلاح و ترسناک دۆزرایەوە.

لە خانوویەکی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا کە بۆماوەیەک بوو چۆڵکرابوو، مارێکی گەورە و ژمارەیەکی زۆر هێلکەی دۆزرانەوە.

شارەزایانی بواری پاراستنی ئاژەڵە خشۆکەکان لەوبارەیەوە دەڵێن، لە خانوویەکی چۆڵدا، مارێکی گەورەی مەترسیداری ژەهراویان دۆزیوەتەوە کە کێشی 74کیلۆگرام بووە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، جگە لەوەی مارەکەیان دۆزیوەتەوە 50هێلکەی هەمان ماریش لە شوێنەکە بووە.