ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کەرکوک- سلێمانی ڕوویدا

یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی ڕووداوەکە

ژیان:

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12-7-2019 ڕووداوێکی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك- سلێمانی رویدا و بەوهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

ترافیك ئێف ئێم لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی " روداوه‌كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی ته‌مموزی 2019 له‌نێوان دوو ئۆتۆمبیل له‌ جۆری ئۆپل ڤیکترا تایبەت و دەبل نیسان بار  لە سەر رێگای کرکوک - سلێمانی نزیک بەنزینخانەی کاروان رویداوه"‌.

دەشڵێت، به‌هۆی پێكدادانی ئه‌و دوو ئۆتۆمبیله‌وه‌ دوو كه‌س بریندار بوو کە سەرنشین و شۆفێری ئۆپڵەکە بوون.