دەستگیرا بەسەر ماددەیەکی مەترسیدار لە حاجی ئۆمەران

ماددەیەکی هۆشبەری ترسناک هێندراوەتە هەرێمی کوردستان
ماددەی هۆشبەری شیشە (کریستاڵ)

ژیان:

ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەستبەسەرداگرتنی دوو کیلۆ مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، دوو کەس بە تۆمەتی گواستنەوەی ئەو ماددە هۆشبەرە دەستگیرکراون.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بڵاویکردوەتەوە، ئاسایشی کۆمەڵگەکە دەستیان بەسەر دو کیلۆ مادەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)دا گرتوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، دوو کەس بە رەگەزنامە ئێرانی ویستویانە بە شێوەیەکی نھێنی و بە قاچاخ ئەو ماددە هۆشبەرە بهێننە هەرێمی کوردستان و دواتر بەرەو وڵاتانی دیکە بیگوازنەوە.