گەشتیارێکی عەرەب لە گەلی شێرانە خنکا

گەلی شێرانە

ژیان:

گەشتیارێکی عەرەب لە ھاوینەھەواری گەلی شێرانە خنکا، زانیاریەکانیش باس لەوە دەکەن ئەو گەنجە خەڵکی سامەڕا بووە و بەمەبەستی گەشتکردن سەردانی ئەو ناوچەیەی کردووە.

ئەمرۆ کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ گەنجێک لە ھاوینەھەواری گەلی شێرانە لە ناحیەی دێرەلۆکی سەر بە قەزای ئامێدی خنکا.

لەوبارەیەوە بەپرسانی ئەمنیی ئەو پارێزگایە بە ڕاگەیاندنەکانیان وتوە، دوای رووداوەکە تەرمی قوربانیه‌كه کە تەمەنی 20 ساڵه‌ لە ئاوی روباری شێرانە دەرھێنرا و رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

ئامارەکان باس لەوە دەکەن لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا لە سنوری پارێزگای دھۆک 15 کەس بە رووداوی خنکان لەسەر رووبار و بەنداو و شوێنە گەشتیارییەکان گیانیان لەدەستداوە و حه‌وت کەسیش لە خنکان رزگارکراون.