بیبەری تون و بۆ بەهێزكردنی قژ


ژیان: 

بۆ ئەوەی قژت بەهێز و جوان و نەرم بكەیت، بیبەری تون و چەند زەیتێكی تایبەتی تر بەكار بهێنە و بەهۆیەوە دەتوانیت خزمەتێكی زۆری قژت بكەیت. 

كەرەستەكان:
یەك كوپ زەیتی  گەرچەك.
یەك كوپ زەیتی زەیتون.
یەك كوپ زەیتی سوبێر.
یەك كوپ زەنجەفیلی تازە (لەرەنەدراو).
20 دانە حێل.
20 دانە مێخەك.
10 كەوچك بچوك بیبەری تون.
6 دانە سیر.

رێگای ئامادەكردن: 

هەموو كەرەستەكان لەگەڵ یەك تێكەڵاو بكە، پاشان لە شوشەیەكی پاكدا دایبنێ و بۆ ماوەی یەك هەفتەدا بیخەرە ناو بەفرگرەوە.

هەموو پێكهاتەكان  بپاڵێوەو تەنها زەیتەكەی لێی وەربگرە، پاشان زەیتەكە لە سەرت دەدەیت تا سەری تاڵەكان، دواتر سەرت بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دادەپۆشیت،  پاشان بە ئاوی سارد و شامپۆ سەرت دەشۆریت.

ئەم پێكهاتەیە لە هەفتەیك سێ جار بەكاریبێنە و بۆ ماوەی سێ مانگ، ئەنجامێكی باشی دەبێت.