چەند رێنماییەك بۆ گرتنی وێنەیەكی سەرنج راكێش


ژیان: 
بۆ ئەوەی لە سترێسی بەردەم كامیرا و فۆتۆ رزگارت ببێت پێویستە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكەی تاوەكو ویچنەكەت بەشێوەیەكی جوان دەربكەوێت. 

•باشترە لەگەڵ ئەو كەسەی وێنەكەت دەگرێت باسی شتێك بكەیت، كە بە لای هەردووكتانەوە خۆشە، بۆ ئەوەی سەرنجت لەسەر وێنە گرتنەكە نەمێنێت. 

•هەوڵبدە دەستەكانت نەهێنیتە خوارەوە، بەڵكو باشترە شتێك بە دەستتەوە بگریت یان لەسەر شتێكی دابنێیت بۆ نمو‌ونە چاویلكەكانت، ئەمەش سەرەڕای جوان دەرچوونت یارمەتیت دەدات تاوەكو هێورترببیەوە.

•گرنگە زۆرترین بڕی رووناكی پێویست بەر روخساریان بكەوێت، دەبێت ئەو روناكیەی دەیدات لە روخسارت زۆر بەهیز نەبێت كە ببێتە هۆی كراش بونی روخسارت. 

•ئەگەر چاوی كامێراكە لە ئاستی چاوت یان لەسەرەوەترە ئەوە سەلامەتی و وێنەكەت باش دەردەچێت، بەڵام ئەگەر چاوی كامێراكە لە خوارووی ئاستی چاوتەوە بێت، ئەوا مەترسی ئەوەت هەیە 2 روومەتی زیاترت بۆ دەربكەوێت.

•چاوەكانت بە داخراوی بهێڵەوە و داوا لە فۆتۆگرافەرەكە بكە تاوەكو 3 بژمێرێت، كاتێك گەیشتە سێ چاوەكانت بكەوە، ئەمەش یەكێكە لەو فێڵانەی كە هەمیشە سەردەگرێت بۆ ئەوەی چاوەكانت لە وێنەدا كراوە بێت.

•ئەكەر نەوتوانی بەراستی و سروشتی پێ بكەنیت ئەوە هەمیشە وشەیەك بەكاربهێنە تاوەكو بەهۆیەوە زەردەخەنەت بۆ دروستبێت. بۆ نمو‌ونە زۆر كەس وشەی "Cheese" بەكاردەهێنێت تاوەكو شێوەی لێوی لەوەبچێت كە پێدەكەنێت یان زەردەخەنەی هەیە. 

• بۆ ئەوەی رێگا لەوە بگریت چاوەكانت سو‌ور ببن، پێویستە سەیری سەرچاوەیەكی رووناكی بكەیت پێش ئەوەی وێنەكە بگریت.