ئەمریكا هەڵوێستەكانی دژی ئێران گۆڕی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا

ژیان: 
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لەگەڵ ئێران بەڕەوپێشچونی باش هەیە و دەمانەوێت مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە بكەین. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، رایگەیاند: دەمانەوێت مامەڵە لەگەڵ ئێران بكەین و مەبەستمان نیە رژێمی ئێران بگۆڕین، بەڵام دەمانەوێت ئێران لە یەمەن بچێتە دەرەوە. 

ئەو نەیشاردەوە كە لەگەڵ ئێران پێشكەوتنی باش هەیە و ئەوان خواستیانە پەیوەندیان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەردەوام بێت، ناوبراو لەبارەی پەیوەندی وڵاتەكەی لەگەڵ توركیا رایگەیاند: بارودۆخەكە لەگەڵ توركیا زۆر خراپە هەرچەندە لە ئێستادا لە پەیوەندیداین لەگەڵیاندا.