شەش ئۆتۆمبێل لە عەربەت بەیەکیاندادا

دیمەنێک لەڕووداوە هاتوچۆکە

ژیان:

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی عەربەت- تانجەرۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕووی دا.

بەپێی زانیاریەکان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ (عه‌ربه‌ت_ تانجه‌رۆ) شه‌ش ئۆتۆمبێل پێكیانداداوه‌و له‌و ڕوداوه‌شدا هیچ زیانی‌ گیانی‌ نییه‌، ته‌نها زیانی‌ مادی‌ هه‌یه.

پۆلیسی هاتوچۆ لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەوە وتویەتی، به‌هۆی‌ نه‌پاراستنی‌ ماوه‌ی‌ سه‌لامه‌تی‌ نێوانیان ڕوداوه‌كه‌ دروستبوه‌و هه‌مویان زۆر نزیكبونه‌ له‌یه‌ك و ڕیزبون به‌دوای‌ یه‌كدا.

ڕۆژانە بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەكان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆوە، چەندین ڕووداو ڕوو دەدەن و دەیان كەس دەبنە قوربانی.