كاتی دەركردنی توركیا هاتووە لە ناتۆ


ژیان: لوقمان غەفوور

دوای رەتكردنەوەی ئاگادارییەكانی ئەمریكا، لە 12ی تەمووز توركیا دەستیكرد بە وەرگرتنی موشەكی بەرگری ئاسمانی ئێس 400ی رووسی. ئەم رێوشوێنانەی حكومەتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆگان یەكێكی ترە لەو زنجیرە رووداوانەی كە چەند ساڵە توركیا پیادەی دەكات وەك دوژمنێك نەك هاوپەیمان.

دوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەساڵی 2014، ئەردۆگان بەخێرایی روخساری حكومەتەكەی لە حكومەتێكی سوكلاریزمەوە گۆڕی بە دەوڵەتێكی ئیسلامی. لەرێگەی سوپاوە هەوڵی ئەوەدرا كە پارێزگاری لە حكومەتە سوكلاریكەی توركیا بكرێت.

لەساڵی 2016 و دوای ماوەیەكی كەم لە هەوڵی كودەتای سەربازی سوپا، ئەردۆگان هاوپەیمانی بەست لەگەڵ هەریەك لە روسیا و ئێران و هەر سێ دەوڵەتەكە پابەندبوون بە هاوكاری رژێمی سوریا و مانەوەی بەشار ئەسەد لەدەسەڵات.

ئەردۆگان لەبەرامبەر كودەتاكەدا گلەیی لە ئەمریكا كرد و تەواوی سوپای پاككردنەوە لە هەموو ئەو ئەفسەرانەی كە تێوەگلان بە كودەتاوە.

هێزەكانی سوپای توركیا كەوتنە كوشتنی و لەناوبردنی كوردە هاوپەیمانەكانی ئەمریكا لە رۆژئاڤا (كوردستانی سوریا) و هەڕەشكردن لە سوپای ئەمریكا. هەموو ئەمانە سەلمێنەری ئەوەن كە ئەردۆگان و حكومەتەكەی هاوپەیمان نین و كاتی دەركردنیان هاتووە لە ناتۆ.

سەچاوە: زە واشنگتۆن تایمز- 18-ی تەموزی 2019




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە