كچ و كوڕێك بەیەكەوە كوژران


ژیان: 
لە دهۆك كچ وكوڕێك بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە لەلایەن كەسوكاری كچەكەوە كوژران و و پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە لە روداوەكە كردووە. 

لە سنوری پارێزگای دهۆك و لە كۆمەڵگای چڕەی سەر بە شارۆچكەی شێخان كچێكی تەمەن 18 ساڵ و كوڕێكی تەمەن 30 ساڵی خێزاندار كوژران. 

بە گوێرەی زانیاریەكان ئەو كچ و كوڕە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە لەلایەن كەسوكاری كچەكەوە كوژراون و پۆلیسیش ئەو زانیاریانەی پشتراست كردووەتەوە و رایگەیاندووە "دەستیان بە لێكوڵینەوە كردووە لە ڕووداوەكە و بكوژەكان دەستگیر نەكراون".