كیسی هێلكەدان نەخۆشیەكی شاراوە

ژنان‌و كچانیش تووشی نەخۆشی كیسی هێلكەدان دەبن

ژیان: كەتایون محەمەد

كیسی هێلكە دان لە ئێستادا یەكێكە لە نەخۆشیە هەرە باوەكان لەژنان‌و كچاندا‌و بە هۆی نەبوونی هۆشیاری تەندروستی لە سەر ئەم نەخۆشیە، پسپۆرێكی نەخۆشیەكانی ژنان‌و منداڵ بوون بۆ ژیان باس لەم نەخۆشیە دەكات.

هاژە عەبدوڵا سەلیم پسپۆری نەخۆشیەكانی ژنان‌و منداڵ بوون دەڵێت "هەموو خانمێك دوو هێلكەدانی هەیە، ئەم كیسەش كە باسی لێوەدەكرێت لە یەكێك لە هێلكەدانەكاندا دروست دەبێت، ئەم نەخۆشیە واتە كیسی بچوك كە لەپێكهاتەی ناوەكەیدا ئاو یان خوێن یان هەندێكجار ماددەی دیكەشی تێدایە بە پێی جۆری كیسەكە، بەڵام بەزۆری لە جۆری ئاوی یاخود خوێنیە".

پسپۆری نەخۆشیەكانی ژنان‌و منداڵ بوون، باسی لەوەشكرد، جۆری یەكەمی ئەم نەخۆشیە نەخۆش هەستی پێ ناكات‌و كێشەی بۆ دروست ناكات، زۆر جار نەخۆش نەیزانیووە كە ئەم نەخۆشیەی هەیە، هاتووە بۆ پشكنینی خۆی یاخود بۆ نەخۆشیكی دیكە لە سۆنەردا دەركەوتووە كە كیستشی هەیە .

هەروەها كیس تەنها لە سەر هێلكەدان دروست دەبێت، ئەوەی لە ناو رحمدا دروست دەبێت پێی دەوترێت گرێ یاخود كۆبوونەوەی خوێن، دەكرێت لە ناو رحمیشدا كیس دروست ببێت كە ئەمە نەخۆشیە‌و جیاوازە لە كیسی هێلكەدان، ئەم نەخۆشیەی رحم بە هۆی گۆرینی هۆرمۆناتەوە روودەدات.

دوو جۆر كیس هەیە یەكیان لە جۆری ئاساییە‌و هیچ كێشە‌و گرفتێك بۆ نەخۆش دروست ناكات‌و پێویست بە وەرگرتنی دەرمان ناكات‌و خۆی لەناو دەچێت

هاژە عەبدوڵا، پسپۆری نەخۆشیەكانی ژنان‌و منداڵ بوون هێمای بۆ ئەوەشكرد، بە گشتی ئەگەر خواردن سروشتی بێت زیانی بۆ مرۆڤ نییە، بەڵام لە ئەمرۆدا بە هۆی دەستكاری كردنی خواردن لە رێگەی زیادكردنی خۆراك‌و هۆرمۆنات‌و تەنانەت دەستكاری كردنی بۆ ماوەی كاریگەری لە سەر هەمووماناتمان دەبیت، زۆرینەی كیشە‌و نەخۆشیەكان بە دلنییایەوە لە رێگەی خواردنەوەیە .

لەكۆتای لێدوانەكەی ووتیشی " ژنان‌و كچانیش تووشی نەخۆشی كیسی هێلكەدان دەبن، ئەم نەخۆشیە لە ئێستادا زۆر بڵاوە، جێگەی مەترسی نییە، چونكە ئەم جۆرە كیسانە لەگەڵ سوری مانگانەدا دەروات‌و نامێنت‌و ئەگەری دروست بوونەوەشی هەیە لە مانگی داهاتوو یان كاتێكی دیكە".

سەبارەت بە چارەسەرییەكانیش دكتۆرە هاژە، باسی لەوەكرد، دەتوانین بلێن دوو جۆر كیس هەیە یەكیان لە جۆری ئاساییە‌و هیچ كێشە‌و گرفتێك بۆ نەخۆش دروست ناكات‌و پێویست بە وەرگرتنی دەرمان ناكات‌و خۆی لەناو دەچێت، لە رێگەی پشكنینەوە بۆمان دەركەوت كە ئەو كیسە لەسەر هێلكەدان دروست بووە قەبارەی كیسەكە دیاری دەكەین، دوای سوری مانگانە دوبارە پشكنینی بۆ دەكەینەوە ئەگەر لەناو چوبێت ئەوە لە جۆری یەكەمە، ئەگەر لەناو نەچوبێت ئەوە جۆری دووەمەو بە پێی جۆری كیسەكە، تەمەنی نەخۆش‌و گەورە‌و بچوكی كیسەكە چارەسەری بۆ دادەنین، لەوانەیە بە هۆی گۆرینی هۆرمۆناتەوە ئەم نەخۆشیە دروست بوبێت، پێویست بەوە دەكات نەخۆش دەرمان بەكار بهێنێت بە مەبەستی چارەسەر كردن.