ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ کچێکی کورد بەدەستی ماڵی خەزوورانی سوتێندرا

دوای ئەوەی ڕەدووی کوڕێک کەوت سووتێندرا
بەدەستی ماڵی خەزوورانی ئاگری تێبەردرا

ژیان:

کچێکی گەنجی خەڵکی ورمێ دوای ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکدا کرد، لەلایەن ماڵی خەزوورانیەوە سووتێندرا و گیانی لەدەستدا.

شەیبا کامران، ئەو کچە 21 ساڵە بوو کە ڕۆژی هەینی 10-7-2019، لە نەخۆشخانەی خومەینی

هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، شەیبا کوردی ورمێ بووە و نزیکی 40 ڕۆژ پێش ڕەدووی کوڕێکی خەڵکی میاندواو کە لە ئازەری (تورک)ەکانی ئەو شارە بووە، کەوتووە.

باوک و دایکی ئەمیر کە دژی هاوسەرگیری ئەوان بوون، هەر لە سەرەتاوە دەستیان کردووە بە ئازار و ئەشکەنجەی شەیبا و تەنانەت جارێکیش سەریان شکاندووە و سکاڵای شەیباش لە بنکەی پۆلیسی گەڕەکەکیان هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندووە "باوک و دایکی هاوژینەکەی شەیبا کە تورکی میاندواو بوون، ماوەیەک پێش دوای ئەوەی داویانەتە بەر لێدان و کوتان بەنزینیان ڕشتووەتە سەر جەستەی و ئاگریان داوە".