ئێران دوو ژنی کوردی لەسێدارەدا

لە کەیسێکی کوشتن هاوکاری یەکتریان کردووە

ژیان:

حکومەتی ئێران دوو ژنی کوردی لە زیندانی ناوەندی ورمێ لەسێدارەدا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 23-7-2019، سزای لەسێدارەدانئ دوو ژنی کورد لە زیندانی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا.

هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ناسنامەی ئەو دوو ژنە لەسێدراوەی "ئاراستە رەنجبەر" و "نازدار وەتەنخاه" ڕاگەیاندووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەو دوو ژنە بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک لە کەیسێکی هاوبەشدا دەستگیرکران و لەسێدارەدران بە شێوەیەک کە ئاراستە رەنجبەر بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی و نازدار بە تۆمەتی هاوکاری کردنی ماوەی 15 ساڵە لە زیندانی ورمێ دەستبەسەر کرابوون.