دهۆک؛ لەڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

دیمەنێک لە ڕووداوە هاتوچۆکە

ژیان:

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە هەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای شێخان دوو کەس لە روداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکە لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی بچوکدا رویداوەو تا ئێستا هۆکاری روداوەکە ئاشکرانەکراوە.