هۆشداری دەدرێت لە بەرهەمی ساختە

ئەو بەرهەمە ساختانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەشێوەی ئۆنلاین دەفرۆشرێت
بەرێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان

ژیان:

كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان هۆشداریی دا له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رێكلامیان بۆ ده‌كرێت و دەفرۆشرێن.

بەرێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ئاگادارییەکدا داوای له‌ هاوڵاتیان كردوه‌ ئاگاداری ئەو جۆرە بەرهەمە نایاسایی و ساختانە بن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕیکلامیان بۆ دەکرێت و بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان ده‌ڵێت "هاونیشتیمانیانی خۆشەویست تەنها ئەو بەرهەمانە بکڕن و بەکاربهێنن کە ستیکەری دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری کوردستانیان لەسەرە."

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ڕۆژانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەو بەرهەمە ساختانە و چەندانی تر بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن، لەکاتێکدا مەترسی لەسەر بەکارهێنەر دروست دەکەن چونکە هەموویان دەرمانی شاراوە و مەترسیداریان بە بڕێکی زۆر تێدایە.