بۆ بڵاوكردنەوەی هەر وێنەیەك نزیكەی یەك ملیۆن دۆلار قازانج دەكات


ژیان: 
ئەستێرەی تۆپی پێ پورتوگالی لەكاتی بڵاوكردنەوەی هەر وێنەیەكی  لەتۆڕی كۆمەڵایەتی  ئینستاگرام نزیكەی ٨٧٥ هەزار یۆرۆ قازانج دەكات. 

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ، ئەستێرەی تۆپێ پێی پرتوگال كە لەئێستادا لە پلەی یەكەمدایە لەرووی دەوڵەمەندترین یاریزانی جیهان و بەو پێیەش پێوانەیەكی نوێی شكاند. 

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كردەوە  بۆ بڵاو كردنەوەی هەر وێنەیەكی خۆی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ٨٧٤ هەزار و ٣٦١ یۆرۆ وەردەگرێت بەهۆی ئەوەی هەژمارەكەشی لە سەر ئاستی جیهاندا یەكەمینە.

رۆژنامەكە ئاشكراشی دەكات كە نەیمار داسیلڤای بەرازیلی لە پلەی دووەمدایە و بۆ هەر وێنەیەك كە بڵاوی دەكاتەوە  ٦٤٧ هەزار یۆرۆ قازانج دەكات.