دوو جار ئاو مەكوڵێنەرەوە


ژیان: لاپەڕەی تەندروستی

زۆربەی خانمان ئەو هەڵەیەیان كردووەو چەند جارێك ھەمان ئاویان كوڵاندۆتەوە، ھیچ كات بەخەیاڵیاندا نەھاتووە ئەوە مەترسیدار بێت بۆ تەندرووستی.

 شارەزایانی پزیشكی ھۆشداری دەدەن لەبارەی دووبارە كوڵاندنی ئاوێك كە پێشتر كوڵاوەو ساردبۆتەوە، چونكە پێكھاتەی كیمیایی ئاوەكە دەگۆڕێت‌و دەشێت زیان بە تەندرووستی بگەیەنێت.

ئاماژەش بەوەكراوە، كە دووبارە كوڵاندنی ئاو بریتیە لە درووستبوونی بڕێكی مەترسیدار لە ماددەی (ئارسینیك، نایترەیت، فلۆراید)و زۆربوونی ئەو ماددانەش لەجەستەدا زیانێكی زۆر بەتەندرووستی دەگەیەنێت، چونكە ئەو ماددانە ژەھرێكی تەواون.

 ھاوكات ئارسینیك كاریگەری لەسەر كۆئەندامی دەمار دەبێت لەڕێژەیەكی زۆرداو ئەوەش كەسەكە تووشی ھەناسەگیران دەكات.

ھەروەھا فلۆرایدیش یەكێكە لەو ماددانەی كاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر مێشك‌و دەمار دەبێت، دەشێت ئەو جۆرە كەسانەی كە ئاوێكی لەوشێوەیە دەخۆنەوە تووشی بەردی گورچیلە ببن.