دایبی زیرەك بەرهەم دەهێندرێت

رۆڵی چاودێر دەبینێت

ژیان: 

دایبیەكی زیرەك بەرهەم دەهێندرێت كە چاودێری منداڵ دەكات و خەو و خواردن و برسیەتی و كاتی گۆڕینی دایبی چاودێری دەكات. 

كۆمپانیای‌ بامبێرز بە هاوكاری‌ یەكێك لە لقەكانی‌ سەر بە كۆمپانیای‌ گوگڵ كار بۆ ئەوە دەكەن دایبی‌ ئەلەكترۆنی‌ بخەنە بازاڕەوە، كە لە توانایدا هەیە چاودێری‌ منداڵەكەش بكات لە پێداویستییەكانی‌ ئاگادار بێت. ئەم جۆرە دایبییە ناوی‌ لۆمی‌-یە‌و ئامێری‌ وای‌ فای‌‌و شاشەیەك بۆ خوێندنەوەی‌ داتاكانی‌ بۆ زیاد كراوە، لە توانایدا هەیە رادەی‌ خەوی‌ منداڵ‌و برسێتی‌‌و  كاتی‌ پێویستی‌ گۆڕینی‌ دایبییەكە دەستنیشان بكات.

لە ناو دایبییەكەدا هەستەوەر دانراوە، لە كاتی‌ تەڕبوونی‌ دایبییەكەدا زەنگی‌ ئاگادار كردنەوەبۆ مۆبایلی كەسی بەخێوكەری مندالەكە لێدەدات‌و گەرمی‌ لەشی‌ منداڵەكە ‌و ژوورەكەش دەپێوێت‌ و بۆ دایك ‌و باوكەكەی‌ دەنێرێت.