هاوڵاتیەكی عێراقی بە 272 كیلۆ مادەی هۆسبەرەوە دەستگیر كرا


ژیان: 
هێزە ئەمنییەكانی وڵاتی كوەیت هاوڵاتییەكی عێراقیان دەستگیركرد كە بەنیاز بوو 272 كیلۆ ماددەی هۆشبەر بگوازێتەوە بۆ وڵاتەكەیان. 

رۆژنامەی ئەلرەئی كوەیتی لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویكردووەتەوە: بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، لەسەرچاوە نهێنییەكانەوە زانیارییان بەدەست گەیشتووە، هاوڵاتییەكی عێراق بەنیازە 272 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر ئاودیوی ئەو وڵاتە بكات.

لەكاتی گەیشتنی هاوڵاتییە عێراقییەكە و لە ئەنجامی پشكنینی ئۆتۆمبێلەكەی، دەست بەسەر ئەو بڕە ماددە هۆشبەرەو 30 هەزار دۆلاری ئەمریكیدا گیراوە.