فروغی فروغزاد، ئەو شاعیرەی ژیانی خێزانەكەی كردە قوربانی شیعرەكانی


ژیان:        
لەسەرەتای ساڵی١٩٣٤لەتاران لەدایك بووە، هەرچەندە هەندێك سەرچاوە باس لەوە دەكەن لە ساڵی 1935 لە دایك بووە. 

باوكی ناوی (سەرهەنگ محمد فروغزاد)ە هەرچەندە كەسێكی سەربازی بووە بەڵام پیاوێكی شیعردۆست بووە.

فروغ تەواوی شیعرەكانی سعدی شیرازی لەبەربوە و غەزەلەكانی حافزی دەوتەوە

ساڵی 1947گرنگی بەنوسینداوە و وەك خۆی دەڵێت سیانزە یان چواردە ساڵان بووم كەشیعرم نوسیوە بەڵام هیچیانم چاپ نەكردووە.

فروغ دوای ئەوەی پۆلی سێ یەمی ناوەندی تەواودەكات لە ناوەندی (خوسرەوخاوەر) دەچێتە خانەی هونەری كچانەوە نیگاركێشی دەخوێنێت  لەساڵانی 1949دا، توانیویەتی سكێچی دەم وچاوی خۆی دروستبكات كەچەندین جار چاپكراوەتەوە.

لە ساڵی1950واتە لە تەمەنی 16ساڵیدا، ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ پەروێز شاپوری تەنزنووس پێك دەهێنێت. 

لە دوای پرۆسەی هاوسەرگیری دەست بە خوێندن دەكاتەوە لە بواری وێنەكێشانداو بەوهۆیەوە لەگەڵ هاوسەرەكەیدا روو لە شاری ئەهواز دەكەن. 

 تەنها منداڵێكی دەبێت بەناوی كامیار بەڵام بۆپاراستنی ژیانی هاوسەر و كوڕەكەی جیادەبێتەوە و ژیانی تەنهایی هەڵدەبژێرێت.

فروغ جگەلە نوسینی شیعر بواری سینەما و ئەكتەریدا ڕۆڵی خۆی گێڕاوە و كاری دەرهێنانی بۆچەند كورتە فیلمێك ئەنجامداوە لە شەش شانۆیدا ڕۆڵی بینیوە. 

دوای گەڕانەوەی بۆ شاری تاران یەكەم كۆمەڵە شیعری بە ناوی (دیل) لە ساڵی 1955 دا بڵاوكردووەتەوە.

لە ساڵی 1958 روو لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات، لەو ماوەیەدا جگە لە ئاشنابوون لەگەڵ ئیبراهیم جولستان نووسەرو دەرهێنەری ئێرانی، دوو كۆمەڵە شیعر بە ناوەكانی (دیوار، یاخیبوون) بڵاودەكاتەوە.

ساڵی 1962فیلمی ماڵەڕەشەكەی بەرهەمهێنا كە خەڵاتی باشترین فیلمی دۆكیۆمێنتاری پێشكەشكراوە.

لە ساڵی 1962 روودەكاتە شاری تەبرێز بە مەبەستی وێنەگرتنی فیلمەكەی بە ناونیشانی (ماڵی رەش) كە ژمارەیەك خەڵاتی جیهانی وەردەگرێت و دەبێتە هۆی زیاتر ناساندنی فروغ.

لە ساڵی 1963 دیوانی (لەدایكبوونێكی دیكە) بڵاودەكاتەوە، كە ئەم بەرهەمە هێمایەكی دیاری لەدایكبوونی شیعری نوێی فارسیە.

فەروغ 14-2-1967 لەڕوداوێكی هاتووچۆدا گیان لەدەست دەدات كاتێك لەماڵ دەردەچێت بۆ ستۆدیۆی گوڵستان فیلم لەگەڵ پاسێكی قوتابخانەی شهریار ڕووبەڕوو دەبنەوە فروغ بۆ ئەوەی گیانی ئەو منداڵانە بپارێزێت توشی ئەم ڕوداوە دەبێت و گیان لەدەست دەدات.

ساڵی 1965ڕێكخراوی یونسكۆ فیلمێكی نیو كاتژمێری لەسەر ژیانی بەرهەمهێنا و جارێكی تر لەلایەن برناردۆ برتۆلۆچی فیلمێكی پانزە خولەكی لەسەر فروغ بەرهەمهێنراوەتەوە. 

بەرهەمەشیعریەكانی فروغ
-1952یەكەم كۆمەڵەشیعر بەناوی(ئەسیر).
-1956دووەم كۆمەڵەشیعر بەناوی (دیوار).
-1957سێیەم كۆمەڵەشیعربەناوی(یاخیبوون).
-1964چوارەم كۆمەڵەشیعربەناوی(لەدایك بونێكی دیكە).