رێژەی پڵنگ 33% زیادی كردووە


ژیان: 
سەرۆك وەزیرانی هیندسان رایگەیاند لە ماوەی 4 ساڵی رابردوودا ژمارەی پڵنگ لە دارستانەكانی وڵاتەكەیدا بە رشێژەی 33% زیادی كردووە. 

نارەندرا مۆدی، سەرۆك وەزیرانی هیندستان، راپۆرتێكی دەزگای نێودەوڵەتی پاراستنی پڵنگ-ی بڵاوكردۆتەوە، بە گوێرەی ئەو راپۆرتە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٨ ژمارەی پڵنگ لە هیندستان زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە و ژمارەیان گەیشتۆتە نزیكەی سێ هەزار.

سەرۆك وەزیرانی هیندستان ئاشكرای دەكات: لە ٢٠١٤ دا، بە نزیكەیی 2 هەزار و ٢٢٦ پڵنگ هەبووە، ئەم ژمارەیە لە ٢٠١٨دا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە 2هەزار و ٩٦٧ پڵنگ. 

ژمارەی دارستان و ناوچەی پارێزراوی لە وڵاتەكەشی ئاشكرا كردووە كە تیایدا باسی لەوە كردووە كە روبەڕی دارستانە پارێزراوەكان  زیادی كردووە و لە ٢٠١٤ دا، ٦٩٢ ناوچەی پارێزراو هەبووە لە ٢٠١٩ دا، گەیشتۆتە ٨٦٠ ناوچە.