لە رووداوێكی هاتووچۆدا 9 كەس بونە قوربانی


ژیان:
لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە لە سەر رێگای سەرەكی چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران 9 كەس بونە قوربانی. 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران رایگەیاند: كاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر رێگای سەرەكیی نێوان چۆمان و حاجی ئۆمەران روداوێكی هاتووچۆ رویداوە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە بە راگەیەندراوێك ئاشكرای كرد: روداوەكە بەهۆی لەدەستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبیل بووە لەسەر رێگاكە شۆفێرێك كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبیلەكەی لەدەستداوە و بەهۆیەوە 9 كەس برینداربوون.