لە گەرمیان 6 كەس بەهۆی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران


ژیان: 
ئاسایشی گەرمیان دەستگیركردنی شەش كەسی بەهۆی بەكارهێنان و مامەڵەكردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كردووە كە 5 كەسیان خەڵكی دەربەندیخانن. 

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند: هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستیان بە لێكۆڵینەوەی وورد و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو كەسانە كرد كە ماددەی هۆشبەر بەكاردەهێنن و مامەڵەی پێوە دەكەن. 

ئاسایش توانیویەتی لە قەزای دەربەندیخان شەش كەس بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە كە بەكارهێناوە و مامەڵەشیان پێوە كردووە دەستگیریان بكەن و بڕی زیاتر لە ٢٧٠ گرام حەشیش و كڕیستاڵ دەستیان بەسەردا گیراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئاسایشی گەرمیان ئەو كەسانەی دەستگیر كراون پێنج كەسیان دانیشتووی قەزای دەربەندیخان و كەسێكی تریشیان خەڵكی شاری سلێمانییە.