ئاوازێكیتری هەڵكەوت زاهیر بەدەنگی سیریل فەتاح بڵاو كرایەوە


ژیان: 
گۆرانیبێژی كورد سیریل فەتاح، ڤیدیۆ كلیپێیكی نوێی بە ناوی (ئەبیت ئیتر) بلاو كردەوە و هاوسەرەكەشی وەكو ئەكتەر رۆڵ دەبینێت تیایدا. 

سیریل فەتاح رایگەیاند گۆرانیەكەی بە ناوی (ئەبیت ئیتر) شیعری دەرباز یونسە و لە ئاوازی هەڵكەوت زاهیرە و هێمن حوسێن كاری دابەشكردنی موزیكی بۆ كردووە. 

ئەو گۆرانی بێژە رونیكردەوە كە لە كلیپەكەدا هاوژینەكەی بەناوی نەبەرد جوامێری رۆڵی بینیوە، سیریل خەڵكی شاری سلێمانیە و زیاتر لە 20 ساڵە لە ولاتی سوییدی دەژی و خاوەنی چەند ڤیدیۆ كلیپێكی كوردی و عەرەبیە.