ژیان:
ئەنجومەنی ئاسایشی توركیا كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا و رایگەیاند بەدواداچون لەسەر دۆسیەی كوشتنی بەرپرسی وڵاتەكەیان لە شاری هەولێر بەردەوام دەبێت و هێرشەكانیشیان بۆ خاكی هەرێم بەردەوام دەبێت.
كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی توركیا بەسەرۆكایەتی سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆتایی پێهات و رایگەیاند بەدواداچوون بۆ دۆسیەی پەیوەندیدار بە كوشتنی ئەو كەسە دەكەن كە لە شاری هەولێر هێرشی كرایەسەر.
ئەو كۆبونەوەیە لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بەڕێوەچوو ماوەی زیاتر لە 6 كاتژمێری خایاند و بەیاننامەیەكی بلاو كردەوە و تیایدا ئاشكرای كرد كە "ئۆپەراسیۆنەكانی چنگ ١ و چنگ ٢ لەباكووری عێراق بەسەركەوتوویی بەڕێوەدەچێت و ئەو ناوچانەی ئۆپەراسیۆنەكانیان تێدا ئەنجام دەدرێت تا بە تەواوی پاك دەكرێنەوە"ئۆپەراسیۆنەكەی تیادا بەردەوام دەبێت.
لەبارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام سوربونی وڵاتەكەی راگەیاندەوە و "بەهەموو هێزمانەوە سوور دەبین لە هەوڵدان بۆ بنیاتنانی رێڕەوی ئاشتی".