گەرمیان؛ ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاو شۆفێرەكەی برینداربوو

وێنەی رووداوەكە

ژیان:
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی تەكسی لەسەر ڕێگەی كەلار-دەربەندیخان وەرگەڕاو شۆفێرەكەی برینداربوو.

لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەورمان ئاشكرایكردووە" بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە و لەسەر ڕێگەی سەرەكی كەلار-دەربەندیخان ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو".

دەشڵێت" ڕووداوەكە بریتی بووە لە وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی تەكسی و شۆفێرەكەی برینداربووە".

هاتوچۆی گەرمیان رونیشیكردۆتەوە" ڕووداوەكە لە نزیك گوندی سەید مەحمود ڕوویداوە و جگە لە برینداربوونی شۆفێرەكە، زیانی ماددیشی لێكەوتووەتەوە".