بەریتانیا بەشوێن هەنگێكی توركیدا دەگەڕێت


ژیان: 
دوای گەشتێكیان بۆ وڵاتی توركیا خێزانێكی بەریتانی مێش هەنگێك بە خاولی یەكێك لە گەشتیارە بەریتانیەكانەوە دەبرێتەوە وڵاتی بەریتانیا  ئەو ولاتەش لە ئیٍستادا بەدوای ئەو مێش هەنگەدا دەگەڕێت.  

دوای بردنەوەی مێش هەنگەكە بۆ وڵاتی بەریتانیا لەلایەن خیزانەكەوە دەكرێتە ناو سروشتەوە و دواتر حكومەتی لێ ئاگادار دەكەنەوە لە ئێٍتاشدا بە بیانووی ئەوەی مەترسی بۆ جۆرەكانی دیكەی هەنگ دروستكردووە، دەیانەوێت بیگرن و بیكوژن.

ئەو هەنگە كە لەجۆری “Osmia Avosetta”ـە و لە وڵاتەكانی ئێران و توركیا دەژین، بەریتانیەكان لەوە نیگەرانن كە هەنگە توركەكە هەڵگری ڤایرۆسێك بێت و ببێتە مایەی لەناوچوونی جۆرەكانیتری هەنگ لە بەریتانیا.

بەرپرسانیش ئاگاداریێكیان لەبارەی هەنگەكان بڵاوكردەوە، بەهۆی زیادبوونی رێژەی مردنی هەنگەكان، داوا دەكەن هەر جۆرە رووداوێكی لەوجۆرەیان پێ رابگەیێنن،