فیفا لیستی راهێنەرە پاڵێوراوەكانی زە بێستی ئاشكرا كرد


ژیان: 
یەكێتی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا ناوی راهێنەرە كاندیدكراوەكانی بۆ بردنەوەی خەلاتی زە بێست  ئاشكرا كرد و لە نوایاندا هەریەكە لە راهێنەری جەزائیر و لیڤەرپوڵ هەیە. 

بەگوێرەی ئەوەی ئاشكرای كردووە لە پۆلێنی راهێنەرانی هەڵبژاردە و یانەكانی پیاوان هەریەكە لە "یۆرگن كڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپول، پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچیستەر سیتی، ماوریسیۆ پۆچینتینۆ، راهێنەری تۆتنهام، ئیریك تینهاگ، لە ئەیاكس ئەمستەردام، مارسێلۆ گایاردۆ، ریڤەرپلیەیت، فێرناندۆ سانتۆس، هەڵبژاردەی پۆرتوگال، دیدییە دیشام، راهێنەری فەرەنسا، ریكاردۆ گاریكا، راهێنەری پیرۆ، تی تی، راهێنەری بەرازیل، جەمال بلماز، راهێنەری جەزائیر".

بڕیارە لە  23ی ئەیلولی ئەم ساڵ لە مەراسیمێكی تایبەت و لە شاری میلانۆ ناوی باشترین یاریزانی و پیاوان و ئافرەتان، باشترین راهێنەری پیاوان و خانمان ئاشكرا بكرێت.

فیفا ناوی راهێنەری ئافرەتانیشی ئاشكرا كردووە كە تیایدا هەریەكە لە "میلینا بیرتولینی، راهێنەری ئیتاڵیا، جیل ئیلیس، راهێنەری ئەمریكا، پیتەر گیهاردسۆن، هەڵبژاردەی سوید، فوتۆشی ئیكیدا، راهێنەری هەڵبژاردەی خوار 20 ساڵانی یابان، ئەنتۆنیا ئیز، راهێنەری ئیپانی بۆ تەمەنی 17 ساڵان، جۆی مۆنتیمیرۆ، راهێنەری ئەرسیناڵ،فیل نیفیل، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ریناد بیدسۆن، راهێنەری یانەی لیۆن، پاول رایلی، راهێنەری یانەی نۆرس كارۆلینا، سارینا فیجمان، راهێنەری هۆڵەندا.