لە نێوان هەرێم و توركیا دەروازەیەكی سنوری دەكرێتەوە


ژیان: 
دەروازەیەكی نوێی سنوری لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەكرێتەوە و قایمقامی مێرگەسور رایگەیاند، كارەكانی لە قۆناغی كۆتاییدایە.  

غەفور ئەحمەد، قائیمقامی قەزای مێرگەسور، رایگەیاند: كردنەوەی دەروازەی سنوری زێتێ لە قۆناغی كۆتاییدایە و چەند كارێكی بچوك ماوە بۆ كردنەویە دەروازە سنورەكەی نێوان هەرێم و توركیا. 

ناوبراو وتیشی: لەئێستادا سەرقاڵی دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی بچووكین لە سنورەكە بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و بارزگانان و گەشتیاران.

ئەوشەی رونكردووەتەوە، كۆتایی كارەكانی ئەو دەروازە سنورییە دروستكردنی پرد و قەنتەرەیەك و قیرتاوكردنی رێگاكەیە بە درێژی ١٣ كیلۆمەتر و گەیاندنی تەزووی كارەبا.

غەفور  لە قسەكانیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ باسی لەوەشكردووە، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆ و دەزگاكانی ئاسایشی هەرێم لە هەماهەنگیدان بۆ تەواوكردن و ئامادەكارییەكانی كردنەوەی ئەم دەروازەیە و لە بەرنامەشدا هەیە ژمارەیەكی زیاتر دەروازە بكرێتەوە لە ئایندەدا.